نوێترین\ هه‌وال

ئەمڕۆ چوارشەممە 6/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر، باڵەخانەى کارگێڕی گشتی و لقی سەرەکی نوێی بانکی جیهانی کردەوە.

مەسرور بارزانی لە مەراسیمی کردنەوەی لقی سەرەکی نوێی بانکی جیهان، لەگەڵ کارمەندان و بەرپرسانی بانک کۆبووەوە و بۆ بەشداریکردنیان لە پرۆژەی (هەژماری من) سوپاسی کردین.

دەقی وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

دڵخۆشم کە سەردانی بانکی جیهانم کردووە، بانکەکە بە شێوەیەکی زۆر جوان دروستکراوە. هەم لێتان پیرۆزبیت و هەم هیوادارم بتوانێت زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان بکات.

ئێمە لەم کابینەیە گرنگییەکی زۆرمان داوە بەوەی کە بتوانین ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێز بکەین،و کۆڵەکەی سەرەکی بەهێزکردنی ئابووری کوردستانیش سیستەمی بانکییە.

زۆر پێخۆشحاڵم کە دەبینم بانکی جیهانیش یەکێک لەو بانکانەیە کە توانیویەتی خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان و لە هەمانکاتدا بەشداریش بێت لەو پڕۆژەیەی حکومەتی هەرێم کە بانگەوازی بۆ کرد، بۆ ئەوەی بەشداربن لە پڕۆژەی (هەژماری من) بانکی جیهان یەکێک بووە لەوانە.

مەسرور بارزانی گوتیشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە، ئامانجی ئێمەش لە پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە، لە ماوەی دوو ساڵدا هەموو فەرمانبەران بخرێنە سەر ئەم سیستەمە.

بانکی جیھان بۆ پەرەپێدان و پارەدارکردنی ئیسلامی، پرۆژەیەکی وەبەرھـێنانی گروپی کۆمپانیاکانی جیھانە کە ئێستا‏ کارەکانی تەواو بووە و ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەت لقی سەرەکی نوێی بانکەمانی کردەوە.

بانکەکەمان دەبێتە سێیەم لق لەسەر ئاستی شاری ھەولێر و دوانزەھەمین لق لەسەر ئـاستی عێراق.

14-06-2023